هاتە خوار 80 دۆلار

نرخى نەوت دابەزى

وریا فەتاح

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، نەوتی خاوی برێنت روى لە دابەزین کرد و بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی بە 79 دۆلار و 07 سەنتە.

دابەزینەکە لە کاتێکدایە، دوێنێ نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت، لە سەرووى 80 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرا.

نەوتی سووکی تێکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 56 مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، کەمتر لە دۆلارێک لە نرخەکەى دابەزیوە.

لە چەند رۆژى رابردوودا بەهۆى هێرشى چەکدارانى حوسییەکانى یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریاى سوور، نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەڵکشا.