دیمەنی یەکێک لەو کەڵەشێرانەی بەشداری پێشبڕکێی بەسرە بوو.وێنە964
150 رکابەر لە 7 پارێزگاوە
کەڵەشێری هەولێر یەکەمی عێراقە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فیدراسیۆنی مریشکی جوانی عێراق پێشبڕکێیەکی جوانترینی بۆ مریشک ئەنجامدا لە پارێزگای بەسرە.
لە پێشبڕکێکەدا هەولێر بە کەڵەشێر و بەسرە بە مریشک یەکەم بوون.
بە بەشداری 27 پێشبڕکێکار لە شارەکانی هەولێر، کەربەلا، میسان، سەڵەحەدین و زیقار، لەگەڵ 150 مریشکی جوانی براهما، کۆچین، سوڵتانی ، جۆرەکانی بۆلۆنی و سپرایت.
سەڵاح محەمەد براوەی خەڵاتی جوانترین مریشک بە تۆڕی 964ـی وت، ئەمڕۆ بەشداریم لم پێشبڕکێیەدا کرد لەسەر ئاستی عێراق و پلەی یەکەمم بەدەستهێنا بۆ جوانترین مریشک.
وتیشی، مریشکەکەم لە جۆری براهما بوو نرخەکەشی گرانە لە 500 دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ 5000 دۆلار، بەو پێیەی نرخی باڵندە بەرز دەبێتەوە کاتێک نازناوێک لە هەر پێشبڕکێیەکدا بەدەست دەهێنێت.
سەلام ئەلبەسری سەرۆکی یەکێتی مریشکی مریشکی جوانی بەسرە بە 964ـی وت، خەڵاتی یەکەمی مریشکی جوانی بۆ بەسرە، دووەم بۆ کەربەلا، پلەی سێیەمیش پارێزگاری میسان بوو.
وتیشی، بۆ جوانترین کەڵەشێر پەلەی یەکەم پارێزگای هەولێر بەدستی هێناوە و پلەی دووەم بەغدا بووە سێیەمێش بەسرە.
لە پێشبڕکێکەدا، لێژنەیەکی تایبەتمەندی تورکیا سەرپەرشتی پۆلێنکردنی مریشکیان کردووە و بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەبێت باڵندەکان تەندروست بن لە رووی پەڕ و نەخۆشی و کەموکوڕییانەوە، هەروەها جوانییان هەبێت کە شایستەی بەشداریکردنیان بێت.