تێکست و ئاوازی خۆیەتی
نەریمان بابان “تاو”ی بڵاوکردەوە
پەری ساڵح
پاش یەک ساڵ نەریمان بابان کلیپێکی نوێی بەناوی “تاو” بڵاوکردەوە کە دەڵێت “رەنگی ئەم شارە بێ تۆ چەند گۆڕاوە”، لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی، هەرمان شێرزادیش کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
نەریمان بابان هەمیشە نێوانی بەرهەمە هونەرییەکانی زۆرە و کەم کەم دەردەکەوێت، ساڵی 2022 گۆرانی “باز”ی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبوو، هاوکات لەم ساڵدا کۆنسێرتێکی گەورەی لە سلێمانی ئەنجامدا.
سەرەڕای کەم دەرکەوتنی نەریمان بابان، ئامادەی هیچ چاوپێکەوتنێک نییە و نایەوێت لە میدیاکانەوە دەرکەوێت و لێدوان بدات.
نەریمان بابان، خەڵکی شاری سلێمانیەوە و لە ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابان دامەزراندووە، دواتر لە ساڵی 1995 کوردستانی جێهێشتووە و نیشتەجێی ئەڵمانیا بووە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی و ئاوازی بۆ چەندین هونەرمەندی تریش داناوە.