راهێنان لەسەر باشترکردنی زمانی عەرەبیەکەی دەکات

چریکە عەبەرەش لە درامایەکی عەرەبی دەردەکەوێت

پەری ساڵح

خانمە ئەکتەری دیاری کورد چریکە عەبەرەش، ئامادەکاری بۆ دوو کاری نوێ دەکات و بۆ یەکەمین جاریش لە درامایەکی عێراقی رۆڵ دەبینێت.

چریکە، دواین کاری درامی بە رۆڵی مریەم لە درامای باران کە بۆ یەکەمین جار بوو درامایەکی کوردی پاڵەوانی سەرەکی ژنێک بێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، سەرقاڵی ئامادەکاریم بۆ دوو کاری نوێ یەکێکیان درامایە و ئەوی دیکەیان فیلمێکە، دراماکە عێراقیە و لە ئێستادا راهێنان دەکەم تا عەرەبیەکەم باشتر بێت چونکە ئاسان نییە”.

چریکە عەبەرەش لەدایکبووی 1987 لە شاری سلێمانی، سەرەتاکانی دەرکەوتنی لە شاشەوە دەگەڕێتەوە بۆ 2010، پێشتر بۆ کورتە فیلمێکی عەرەبی بەهەمان شێوە رۆڵی هەبوو وەک ئەکتەرێکی و کورد، جگە لە چەندین فیلمی سینەمایی و درامای دیکە.