دانانی سیستمی سۆلار _ وێنە: 964
یەکێکیان لە شارباژێڕە
کارەبای 8 قوتابخانەی سلێمانی دەکرێت بە سیستمی سۆلار
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
کارەبای قوتابخانەی کەناروێی بنەڕەتی لە شارباژێڕ کرا بە سیستیمی سۆلار (کارەبا لەرێگەی وزەی خۆر)، بەوتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ، کارەکە لە لایەن رێکخراوی یونیسێفەوە کراوە.
964 دەزانێت یونسێف کارەبای هەشت قوتابخانەی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات بە سۆلار و یەکێک لەوانە بەر قوتابخانەکانی شارباژێڕ کەوتووە.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بە 964ی راگەیاند، تێچووی پڕۆژەکە هەشت هەزار دۆلارە وئەمڕۆ پێنجشەممە کاری تێدا کراوە و رۆژی شەممە تەواو دەبێت.
وتیشی، “پڕۆژەکە بڕی 20 ئەمپێڕ کارەبا دابین دەکات و قوتابخانەکە کێشەی کارەبای نامێنێت”.
سنووری پەروەردەی شارباژێردا 99 قوتابخانە هەن.
کەناروێ گوندێکی سەر بە ناحیەی چوارتایە لە قەزای شارباژێڕ.