پاڵەوانێتی لەشجوانی هەولێر. وێنە :964
"حساب بۆ بڕیارەکەی بەغدا ناکەین"
کێشە دەکەوێتە نێوان وەرزشی لەشجوانی بەغدا و هەرێمی کوردستان
964+
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
یەکێتی لەشجوانی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا، کارەکانی لەگەڵ یەکێتی لەشجوانی کوردستان هەڵپەسارد و رایگەیاند، دان بە هیچ پاڵەوانیەتییەکی لەشجوانی کوردستاندا نانێت و هیچ پاڵەوانیەتییەکی فەرمی نییە و حسابی بۆ ناکرێت.
964 بەدواداچوونی بۆ ئەم پرسە کرد و عادل کەمال سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
عادل کەمال بە 964 ی وت “ئەم هەواڵە راستە، بەڵام ئێمە هیچ پەیوەندییەمان بە یەکێتی لەشجوانی عێراق نییە و حسابیش بۆ بڕیارەکەیان ناکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد سبەی پێنجشەممە لە سۆران پاڵەوانیەتی لەشجوانی لەژێر ناوی پێکەوەژیان بەڕێوەدەبەین و گوێ بەم بڕیارانە نادەن.
سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستان زیاتر دەڵێت: بەداخەوە لەشجوانی لە کوردستان بووەتە دوو بەرە، یەکێتی لقی لەشجوانی کارەکان و پاڵەوانیەتییەکانی بچووکردووەتەوە و ئەوان هۆکاری ئەم بڕیارەن.
لایخۆشییەوە ئەحمەد رامبۆ وتی “ئێمە لە یەکێتی لقی لەشجوانی هیچ کێشەیەکمان نییە و ئەم بابەتە ئێمە ناگرێتەوە”.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن