قەرەباڵغی ناهێڵێت
سۆران دەبێتە خاوەنی ئەندەرپاسێک
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بۆ یەکەمجار لە دەروازەی شاری سۆران ئەندەرپاسێک دروست دەکرێت و رێگای هاتوچۆی رواندز، چۆمان و حاجی ئۆمەران ئاسان دەکات.
964 دەزانێت، مەبەست لە دروستکردنی ئەندەرپاسەکە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە لەسەر سۆران بە تایبەت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، کە لە حاجی ئۆمەران بەرەو سۆران و هەولێر و دهۆک دەهاتن لە دەروازەی شارەکە قەرەبالغییەکی زۆر دروست دەبوو.
هەژار حەکیم، وتەبێژی ئیدارەی سۆران بە 964ـی وت، “پڕۆژەکە زیاتر لە 64 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
وتیشی، “رێگایەکی گرنگی بازرگانی و گەشتیارییە و بڕبڕەی پشتی رێگای بازرگانی و گەشتیاریی هەرێمی کوردستانە”.
964 دەزانێت پڕۆژەکە پەیوەندیدارە بە پرۆژەی رێگای سپیلک – خەلیفان، کە لەسەر ئەو رێگایەش ئەندەرپاسێک لەسەر رێگای خەلیفان بۆ رانیە و سۆران دروست دەکرێت.
پاسپۆرتى سۆران به ئهلیكترۆنییهوه دهكهوێتهوه كار
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد