لە نێوان ساڵی 2005 بۆ 2023

رێژەی دەنگی پێکهاتەکان لە کەرکوک چۆن گۆڕاوە؟

964+

پێشەوا محەمەد

دەنگی هەرسێ پێکهاتەکەی کەرکوک لەم هەڵبژاردنەدا بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2005ـی ئەنجومەنی پارێزگاکان گۆڕاوە، کورد و تورکمان کەمیان کردووە و عەرەب زیادی کردووە.

هەڵبژاردنی ساڵی 2005 لە کەرکوک بۆ بەدەستهێنانی 41 کورسیی ئەنجومەنی پارێزگا بوو. کورد کە ئەوکاتە بە لیستی برایەتی بەشداریی کردبوو، 26 کورسیی بردبووەوە و رێژەی 47%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو. تورکمان نۆ کورسیی بردبووەوە و رێژەی 22%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو و عەرەبیش شەش کورسیی بردبووەوە کە رێژەی 15%ـی دەنگەکانی دەکرد.

لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا، کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ 15 کورسیی کەمکراونەتەوە، بە پێی ئەنجامە بەراییەکان، کە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کورد بەو ئەنجامانە حەوت کورسیی دەستەبەر کردووە و رێژەی 47%ـی دەنگەکانی هێناوە، تورکمان دوو کورسیی دەستەبەر کردووە بە رێژەی 13%ـی دەنگەکان و هاوپەیمانیی عەبەرەبەکانیش شەش کورسییان بەدەستهێناوە بە رێژەی 40%ـی دەنگەکان.

بە پێی ئەو بەراوردکارییەی کە 964 کردوویەتی، کورد و تورکمان لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانیان کەمی کردووە.

964: نزیکەى 55 هەزار دەنگى کورد لە کەرکوک فەوتاوە

964: نزیکەى 55 هەزار دەنگى کورد لە کەرکوک فەوتاوە