پەنایان بۆ دەرەوە بردووە

لە 2015 وە 236 هاوڵاتی کورد و عەرەب بێ سەروشوێنن


ئەحمەد مستەفا

لە نۆ ساڵی رابردوودا 236 هاوڵاتی عێراقی و لە ناویاندا کورد کە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە، تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

دەزگا لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران داتای نۆ ساڵی رابردووی خۆی لە 2015 بۆ 2023 بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی داتای دەزگاکە بێت، ژمارەی پەنابەر و کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە ساڵی 2023 کۆچییان کردووە، بریتی بووە لە 19 هەزار و 500 کەس، بەڵام ساڵی 2015 زیاتر لە 186 هەزار کەس کۆچییان کردووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە رێژەکە کەمیکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.12.2023، ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ئەوەی بە 964 وت، لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا 760 هەزار و 323 پەنابەر وکۆچبەر داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە و سەرجەمیان تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵ بووە.

بە وتەی ئەو بێت، لەو ماوەیەدا 321 پەناربەر بەهۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و  236 کەسیش تائێستا چارەنووسیان روون نییە، کە زۆرینەیان بەهۆی نقومبوونی بەلەم و دەستگیرکردنەوە بێ سۆراغ ماونەتەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):