لە رۆژئاوای وڵاتەکە بووە
رۆژ لە چین بە بوومەلەرزەیەکی کارەساتبار دەستیپێکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاژانسی شینخوای چین بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک ناوچەی سنووری گانسو – چینگهای لە چین هەژاندووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 120 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200 کەس بریندارن.
بومەلەرزەکە بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19.12.2023 لە هەرێمی تبت و رۆژئاوای وڵاتەکە روویداوە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاست، قەبارەی بوومەلەرزەکەی بە 6.1 بۆ 6.2 لە ناوچەکەدا خەمڵاندووە، چەقی بوومەلەرزەکەش لە قوڵایی 35 کیلۆمەتر روویداوە بە دووری 102 کیلۆمەتر لە رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای شاری لانژۆی چین.
شینخوا ئەوەی وتووە، کۆمیسیۆنی نیشتمانیی چین، تیمێکی کاریان رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کردووە بۆ بەدەمەوەچوونی زیانلێکەوتووان، کە خانوو باڵەخانەیەکی زۆر بەهۆی کاریگەرییەکەیەوە روخاون و زیانیان بەرکەتووە.