تێر شتیگن. فۆتۆ: ئاژانسەکان
پۆستی کردووە
تێر شتیگن بێده‌نگی شكاند
964+
سۆما حه‌كیم زاده
ئاندرێ تێر شتێگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا خه‌ریكی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره و چاوی له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاریگه‌كان.
شتیگن رۆژی 5ی ئه‌م مانگه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پشتی كرد، كه ئازاری زۆری هه‌بوو، هاوكات دوێنێ یەکشەممە وێنەیەکی خۆی له سۆشیال میدیل پۆست كردووه، كه بە پێ دەڕوات و نووسیویەتی، “هەنگاوێک نزیکتر بووەتەوە”.
گۆڵپارێزە ئه‌ڵمانییه‌کە لە فەرەنسا نەشتەرگەری بۆ کرا و سێ هەفتە چارەسەری وه‌رده‌گرێت.
هەرچەندە یانەکە کاتێکی دیاریکراوی بۆ گەڕانەوەی شتیگن رانەگەیاندووە، بەڵام مەزەندە دەکرێت زیاتر لە دوو مانگ داببڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاڤیی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێشتر بە روونی رایگەیاندبوو، متمانەی تەواوی بە ئیگناسیۆ پێنا هەیە، كه ئێستا شوێنی شتیگنی گرتووه‌ته‌وه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌دا.