"ئەمڕۆ نەمتوانی لە کابینەکە دەنگ بدەم"

کورتەباڵاکان لە رۆژانی هەڵبژاردندا کێشەی دەنگدانیان هەیە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

کورتەباڵاکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەردەوام کێشەیەیان لەگەڵ شوێن و کابینەکانی دەنگدان هەیە و داوا ده‌كه‌ن حیسابیان بۆ بكرێت.

مستەفا بەکر ناسراو بە مستەفای کورتە باڵا، بە 964ـی وت، چەندین جارە بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەکەن و بەردەوام کێشەیان له‌گه‌ڵ شوێنی كابینه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت، شوێنی كابینه‌كانی دەنگدان زۆر بەرزە لە ئاستی باڵای ئه‌وان و چه‌ند جارێكیش به‌ڵێنیان پێداون كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

مسته‌فا وتی، “ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا بە هەمان شێوە نەمتوانیی لە ناو کابینەکەدا دەنگ بدەم”.

مسته‌فا خێزاندارە و جگه‌ لە حەز و خولیای بۆ کاری هونەری و خێزخوازی، لە دوکانێکی په‌ڕاوگەدا بە کرێی رۆژانە کار دەکات بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەدان سندوق لە بنکەکانی دەنگدان نەماون، دەنگدانی گشتی ...

سەدان سندوق لە بنکەکانی دەنگدان نەماون، دەنگدانی گشتی دواناخات؟