جامی یۆرۆپالیگ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
تیروپشكی قۆناغی پاشكۆی یۆرۆپالیگ ئه‌نجام درا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تیروپشكی یارییه‌كانی پاشكۆی یۆرۆپالیگ له شاری نیونی سویسرا راکێشرا، تێیدا له به‌هێزترین یاریدا یانه‌ی رۆمای ئیتالی رووبه‌ڕووی یانه‌ی فاینۆردی هۆڵه‌ندی ده‌بێته‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كانی دیكه‌دا، میلانی ئیتالی به‌رامبه‌ر رێنی فه‌ره‌نسی یاریی ده‌كات، لانس له‌گه‌ڵ فرایبۆرگ، گه‌لاته‌سه‌رای به‌رامبه‌ر سپارتا پراگ، سپۆرتینگ لیشبۆنه به‌رامبه‌ر شاختار، هه‌روه‌ها بێنفیكا له‌گه‌ڵ تۆلۆز و سپۆرتینگ براگا به‌رامبه‌ر كاراباخی ئازه‌ربێجانی یاریی ده‌كه‌ن.
یارییه‌كانی پاشكۆی یۆرۆپالیگ له 15 و 22ی شوباتی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن و براوه‌كان ده‌گه‌نه قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.