پارێزگاری هەولێر و نیڤاف كیلیچ سەرۆکى کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی مێرسین. فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگا
به‌شداری كۆنفرانسی پیشه‌سازی ده‌كات
ئومێد خۆشناو: هه‌وڵی رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزگای مێرسین ده‌ده‌ین
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بۆ به‌شداریكردن له کۆنفرانسی پیشەسازی و خاوەنکاران له توركیا، پارێزگاری هه‌ولێر بانگهێشت كرا و راشیگەیاند هەوڵی رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ پارێزگای مێرسین دەدەن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له نیڤاف كیلیچ سەرۆکى کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی مێرسین و شاندێكى یاوه‌رى کرد و له لایه‌ن شانده‌كه‌وه به فه‌رمی داوه‌تی به‌شداریكردن له کۆنفرانسی پیشەسازی و خاوەنکارانی وڵاتان كرا، كه بڕیاره ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو له شاری مێرسینی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئومێد خۆشناو له لێدوانێكی تایبه‌تدا به 964ی وت، “داوه‌تنامه‌كه‌مان قبوڵ كردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هه‌ولێر و توركیا و شاری مێرسین به تایبه‌تی، به‌هێزتر بكه‌ین.
وتیشی، ئێمه سێ ساڵ ده‌بێت یاداشتی له‌یه‌كگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ شاری مێرسین هه‌یه و په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، له به‌شداریكردنی ئه‌مجاره‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێككه‌وتنێك له بواری په‌ره‌پێدانی بازرگانی و ئابووری له‌گه‌ڵ پارێزگای مێرسین واژۆ بكه‌ین.
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رنامه‌یان وایه له میانی به‌شداریكردنیان له كۆنفرانسی پیشه‌سازی و خاوه‌نكاران له مێرسین، به شاندێك له چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی و خاوه‌نكارانی هه‌ولێر بەشداریی بكه‌ن.
” دەرگامان کراوەیە بۆ هەر پرۆژەیەکى بازرگانى، پیشەسازى، كه ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستانه په‌ره به کەرتی پیشەسازی و بازرگانی بدات”، پارێزگاری هه‌ولێر وای وت.
هه‌ولێر جگه له مێرسین، رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ شاری ئورمیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جموجۆڵه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا په‌ره‌ی پێده‌درێت.