ددیمهنى یه‌كێك له كه‌پره گه‌شتیارییه‌كان ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى كۆیه
قایمقام: نۆژه‌نیان ده‌كەینه‌وه
کەپرە گەشتیاریەکانی هەیبەت سوڵتان كه‌ڵكی پشوودانیان نه‌ماوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌پره گه‌شتیارییه‌كانى هه‌یبه‌ت سوڵتان له كۆیه له‌لایه‌ن گه‌شتیار و سه‌ردانیكارانه‌وه شوێندراون و كه‌ڵكى پشووداندهک تیادا نه‌ماوه، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت “نۆژه‌نیان ده‌كه‌ینه‌وه”.
له چیاى هه‌یبه‌ت سوڵتان ژماره‌یه‌كی زۆرى كه‌پرى گه‌شتیاری و شوێنى یاریكردنى منداڵان له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزارى كۆیه دروستكراون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه تێكدراون و شێوێندراون.
تاریق حه‌یده‌رى قایمقامى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گشتوگوزار پلانێكیان له‌به‌رده‌سته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌پرانه.
وتیشی “به‌شێكیان چاككراونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان ماون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به قۆناغ ئه‌و كه‌پرو شوێنانه‌ى یاری منداڵان چاكده‌كرێنه‌وه و تا ئێستا نزیكه‌ى 80 ملیۆن دیناریان بۆ چاككردنه‌وه‌یان خه‌رجكردووه.
قایمقامى كۆیه گله‌یی له هاوڵاتیانى گه‌شتیار و سه‌ردانیكارى ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌و پێداویستیانه تێكدراون و داوایان لێده‌كات كه ئه‌و پێداویستیانه بۆ پشوودانیان به‌كارده‌هێنن، پێویسته پارێزگاریشیان لێبكه‌ن.