دیمه‌نێكی گه‌راجی گشتی رانیه .. وێنه: گواستنه‌وه‌ى راپه‌ڕین
سێ گه‌راجى بێ تایبه‌تمه‌ندى له راپه‌ڕین هه‌یه
راپه‌ڕین بێ ته‌ڕمیناڵه و گواستنه‌وه‌ش ده‌ڵێت پلانیان هه‌یه دروستى بكه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گواستنه‌وه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، له سنووره‌كه‌یان پلانیان هه‌یه ته‌رمیناڵێكی هاوچه‌رخ دروست بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا به كرده‌وه هیچ كارێكی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ته‌نیا چه‌ند گه‌راجێكى ئۆتۆمبێل له رانیه و حاجیاوا و قه‌ڵادزێ هه‌ن، به‌ڵام به قسه‌ى گواستنه‌وه‌ى راپه‌ڕین ئه‌م گه‌راجانه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى گه‌راجیان نیه.
محه‌مه‌د فیزیا، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت، ده‌مێكه پلانیان بۆ دروستكردنى ته‌رمیناڵێكى هاوچه‌رخ هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا به شێوه‌یه‌كى كردارى هیچ كارێكی بۆ نه‌كراوه.
وتیشی “نه‌بوونى بودجه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان”.
باسی له‌وه‌شكرد له حاجیاوا شوێنێك بۆ گه‌راج دیاریكراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت “هیچ كه‌سێك به‌لایدا ناچێت بۆ دروستكردنى”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى راپه‌ڕین، بوونى ته‌رمیناڵ له سنووه‌كه‌یان كێشه‌یه‌كی زۆر له باره‌ى رێكخستنى كارى ئۆتۆمبێله‌كانى گشتى و كرێ چاره‌سه‌ر ده‌كات.