عێراقییەکان 90 خانوویان کڕیوە
عێراق پلەی حەوتەمی گرتووە بۆ کڕینی خانوو لە تورکیا
964+
ژووری هەواڵ
عێراق پلەی حەوتەمی گرتووە لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە لە مانگی تشرینی دووەمدا زۆرترین خانوبەرەیان لە تورکیا کڕیوە، رێژەکە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو 61.1٪ کەمیکردووە.
بەگوێرەی ئەو ژمارانەی کە رۆژی شەممە 16.12.2023، لەلایەن دەستەی ئاماری تورکیا بڵاوکراونەتەوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا رووسیا زۆرترین ژمارەی خانووبەرەی لە تورکیا کڕیوە و چووەتە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022، دوو هەزار و 342 خانوو لە تورکیا بە عێراقییەکان فرۆشرابوو، بەڵام لە هەمان مانگی ئەمساڵدا رێژەکە کەمبووەتەوە بۆ 90 خانوو.
دەستەی ئاماری تورکیا دەڵێت، ئێران لە پلەی دووەمدایە بە 134 خانوو، ئۆکرانیاش لە پلەی سێیەمدایە بە 128 خانوو، کازاخستان پلەی چوارەمی هەیە بە 117 خانوو، دوای ئەوانیش سعودیە لە پلەی پێنجەمدایە بە هەبوونی 110 خانوو لە خاکی تورکیادا.
رووسیا بە 737 خانوو لە پێشەنگی وڵاتانی دیکەیە لە کڕینی زۆرترین خانوو لە تورکیا.