چەرەس زۆر بخۆ

خواردن چ کاریگەرییەک لەسەر پەتا دروستدەکات؟

964+

پێشەوا محەمەد

پزیشکێک ئەو خواردنانە دیاری دەکات کە لە کاتی گرتنی پەتادا بەرگریی لەش بەهێز دەکەن، هاوکات باس لەوانەش دەکات کە پێویستە لەوکاتەدا نەخورێن.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان پەتایەک هەیە، کە هەندێ کەس لە کاتی تووشبوونیاندا بە قورسی دەیگرن.

ئیسرا محەمەد، پزیشکی گشتی و پسپۆڕی بواری خۆراک بە 964ـی راگەیاند، لە کاتی تووشبوون بە پەتا پێویستە ئەو خواردنانە بخورێن کە بە ریشاڵ و ڤیتامینەکان دەوڵەمەندن.

بەوتەی ئەو پزیشکە بەشێک لەو خواردنانە بریتین لە؛ سەوزەکان بە گشتی و بەتایبەت ئەوانەی گەڵاکانیان سەوزن، چەرەساتەکان و پڕۆتینەکان بە تایبەت ماسی و مریشک و گۆشتی سپی، “میوەکانیش بە شێوەیەکی گشتی چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکانی A و B و C”.

ئەو پزیشکە رێنمایی ئەو کەسانە دەکات کە تووشبووی پەتان، کە لە چەند خواردنێک دووربکەونەوە، “شەکر و ئەو خواردنانەی شیرینییان تێدایە واباشترە نەخورێن، چونکە کاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەرگری لەش هەیە”.

بە بڕوای ئەو شەربەت و ئەو خواردنانەش کە بە ئاردی سپی دروستدەکرێن هەوکردن لە لەشدا زیاد دەکەن و ئەوەش برگری بەرامبەر بە پەتاکە کەمدەکەنەوە.

پەتای وەرزی تەندروستی قوشتەپەی بردووەتە قوتابخانەكان

پەتای وەرزی تەندروستی قوشتەپەی بردووەتە قوتابخانەكان