کەمپی نوێی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی _ وێنە: بەشی ئەندازیاری UOS
لە ناو پێنج هەزار زانکۆدا
زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندی شەنگهای جیهانی پلەیەکی باشی بەدەستهێنا
964+
توانا نەقی
بەپێی “ریزبەندی شەنگهای” بۆ ساڵی 2023 لە بواری زانستی مادەکان و ئەندازیاری لە کۆى پێنج هەزار زانکۆ لەسەر ئاستی جیهاندا و لە نێوان 1900 زانکۆی هەڵبژێردراو، زانکۆی سلێمانی وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق پلەی (401 – 500)ی وەردەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پلە زانستییە لەسەر ئاستی زانکۆکانی جیهان.
ریزبەندی شەنگهای بۆ هەڵسەنگاندنى تواناى زانکۆکان پشت بە چەند پێوەرێک دەبەستێت، بە تایبەت لە بوارەکانى ژمارەی توێژینەوە، کاریگەریی توێژینەوە، هەماهەنگی نێودەوڵەتی، کوالێتی توێژینەوە و خەڵاتی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بەگشتى، بۆ ئەوەى چالاکانەتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهانى دەربکەون.