لەلایەن رێکخراوێکی ئەمریکی ئەنجام دەدرێت

کنە و پشکنین بۆ سەرای سلێمانی دەکرێت

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

تیمێکی پسپۆڕی زانکۆی سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار کنە و پشکنین بۆ سەرای سلێمانی دەکەن.

964 دەزانێت، چەند مانگێک پێش ئێستا لە کاتی نۆژەنکردنەوەی سەرادا لە لایەن رێکخراوی TARIIـی ئەمریکی، چەند پارچەیەک لە خشتی کۆن و هەندێک پارچە گۆزە لە بەشی پشتەوەی سەرا دەرکەوتن و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بڕیاری کنە و پشکنینی بۆ بدرێت.

حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، تیمەکە لێکۆڵینەوە و پشکنین دەکات تا بزانێت سەرچاوە و مێژووی ئەو پارچە گۆزە و خشتانە چین دەرکەوتوون.

وتیشی، لە کاتی کارکردندا سەرای سلێمانی داناخرێت و کراوە دەبێت بەڕووی گەشتیاران و دانیشتووانی شاری سلێمانیدا.

سەرا بینایەک و مەیدانێکی فراوانی شاری سلێمانییە، دەکەوێتە ناوەڕاستی شارەوە، شەش شەقامی دەکەوێتە سەر ئەوانیش شەقامەکانی مەولەوی، کاوە، گۆران، سابونکەران، بێکەس و پیرمێردن، ساڵی 1918 لەو مەیدانەوە بۆ یەکەمجار جاڕی بەمەلیکبوونی شێخ موحمودی حەفید وەک یەکەم مەلیکی کوردستان لێدرا.

سەرای سلێمانی لە رابردوودا شوێنی بایەخدانی ھاوڵاتیان و دەسەڵاتدارانی شارەکە بووە و زۆرێک لە فەرمانگە حکومییەکانی تیادا بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەردەرکی سەرای سلێمانی دادەخرێت

بەردەرکی سەرای سلێمانی دادەخرێت

ئەمریکا سەرای سلێمانی نۆژەندەکاتەوە

ئەمریکا سەرای سلێمانی نۆژەندەکاتەوە