ئەمریکا سەرای سلێمانی نۆژەندەکاتەوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
رێکخراوێکی ئەمەریکی سەرای سلێمانی نۆژەندەکاتەوە، بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانیش دەڵێت: فەروازە و سیاجەکەی پێویستی بەنۆژەنکردنەوە هەیە.
رێکخراوی TARII ئەمەریکی ئەمڕۆ یەکشەممە 12.2.2023 بەمەیدانی سەردانی سەرای سلێمانییان کردووە، ئامانجیش لەم سەردانە نۆژەنکردنەوەی بەشێکی سەرایەکە.
تۆڕی964 لەبەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانییەوە دەزانێت، دوای ئەو سەردانە رێکخراوەکە وردەکاری نۆژەنکردنەوە پێویستەکان دەداتە بەڕێوەبەرایەتییەکە و پاشان کاری تێدادەکرێت.
موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی بە تۆڕی964ی راگەیاند: دەروازەی سەرای سلێمانی و سیاجەکەی و لەبەشی ناوەوە و پشتەوەشی هەندێ کەموکوڕی هەیە و ئەوان لەسەر ئەرکی خۆیان نۆژەنیدەکەنەوە.
“بڕیارە نەخشەسازی بۆ ئەو کەموکوڕییانە و هەندێ وردە دەستکاری تریش بکەن و بۆمان بنێرنەوە و دواتر بکەونەسەر جێبەجێکردنی کارەکەیان”. موحسین ئەدیب وای وت.
رێکخراوی TARIIی ئەمەریکی، ئۆفیسیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و تایبەتە بە پێشكەشكردنی خزمەت بە بواری شوێنەوار و هونەر و كولتوور.