ئەو پێنج جۆری شروبەی هۆشداریان لەبارەوە دراوە. وێنە:KMCA
پاکستان بەرهەمیهێناون
روونکردنەوە لەبارەی پێنج جۆری شروب دەدرێت
964+
فەهمی نەبی
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی KMCA، روونکردنەوە لەبارەی پێنج جۆری شروب دەدات کە لەلایەن کارگەی فارمیکسی پاکستانی بەرهەمهاتووە، دامەزراوەکە دەڵێت، با خەڵک دڵنیابێت ئەو جۆری دەرمانانە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نین.
ئەمڕۆ شەممە دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە هەولێر روونکردنەوەی لەسەر هۆشداریەکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوکردوەتەوە، بەپێی هۆشداریەکە پێنج دەرمان لەجۆری شروب، لەلایەن کارگەی Pharmix laboratoires- pakistan بەرهەمهێنراوە لە تاقیگەی دەرنەچوون و هۆشداریان لەبارەوە دەدرێت.
ئەو شروبانەی هۆشداریان لەبارەوە دراوە ئەمانەن:
1. EMIDONE suspension
2. MUCORID suspension
3. ULCOFIN suspension
4. ZINCELL syrup
5. ALERGO syrup
بەگوێرەی روونکردنەوەکە، 23 ژمارە باجی ئەو بەرهەمانە لە هەردوو وڵاتی ماڵدیڤ و پاکستان لە تاقیگەی MFDA پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە، هەردوو مادەی (Diethylene Glycol و Ethylene Glycol) بەڕێژەی قبوڵنەکراو لەناو ئەو شروبانە هەیە.
رێژەی ئەو دوو مادەیەی لەو شروبانە بووە، ٪0.62 – 0.82% W/W بووە کە ئەمەش زیاترە لە رێژەی قبوڵکراو و مۆڵەتپێدراو.
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەڵێت، دڵنیایی دەدەین کە ئەو بەرهەمانە لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراون و ئەو کۆمپانیایە لای ئێمە تۆمار نییە.