سەنتەری کۆنتڕۆڵی کارەبا لە هەولێر. فۆتۆ:964
پارێزگاری هه‌ولێر: ده‌بێت كاره‌بای 24 كاژمێری ته‌نیا له شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌كان بمێنێت
شۆڕش عه‌بدوڵا
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه بە 964ی راگه‌یاند، ئه‌وان پاڵپشتیی سیستمی پریپەید ده‌كه‌ن، بەڵام جیاکاری هەبووە، ئاشكراشی كرد جگه له نه‌خۆشخانه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری، نابێت كاری 24 كاتژمێری له هیچ شوێنێك بمێنێت.
پارێزگاری هه‌ولێر له باره‌ی كێشه‌كانی كاره‌بای شاری هه‌ولێر قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، پرۆژەكانی نیشتەجێبوونیش كاره‌بای 24 کاتژمێرییان کەم دەکرێته‌وه و نرخەکانیش کەمدەکرێنەوە.
ئەوەشی وت، هیچ شوێنێک و فەرمانگەیەکی حکومی کارەبای 24 کاتژمێریان نابێت، جگە لە نەخۆشخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گرتووخانەکان و پرۆژەکانی ئاو.
ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با كوبوونه‌ته‌وه و بڕیاریان داوه تا شەممەی داهاتوو، هەر کەسێک کارەبای زیادەڕۆی هەبێت و نەیبڕێت، سزا ده‌درێت و پێبژاردنی بۆ ده‌كه‌ن، کە كرێی دوو ساڵ كاره‌بای له‌سه‌ر حیساب ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد، هه‌ولێر پێویستی به 3000 مێگواته و ئێستا 800 مێگواتی هه‌یه، ره‌تیشیكرده‌وه كاره‌بای هه‌رێم بفرۆشرێته شاره‌كانی موسڵ و كه‌ركوك.
خۆشناو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته كاره‌بای شاره‌كان به دادپه‌روه‌ری دابه‌ش بكرێت و ناكرێت شارێك له شارێكی دیكه كاره‌بای زیاتر یان كه‌متر بێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ئه‌م قسانه‌ی له سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌با كرد، كه سه‌ردانی ئه‌وێی كرد.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا