ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ
كه‌س بۆی نیه نرخ به‌رز بكاته‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانی
ئاگاداری سه‌رجه‌م میوانخانه و چێشتخانه‌كانی شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه جوانكاری و ئاماده‌كاری بكه‌ن له شوێنه‌كانیاندا تایبه‌ت به سه‌ری ساڵ، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌كان ده‌ڵێت، ئاگاداری سه‌رجه‌م هۆتێله‌كان كراوه‌ته‌وه بۆیان نیه نرخ به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی 15.12.2023، مه‌حمود تۆفیق، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه و میوانخانه‌كان به 964ـی وت، ئاماده‌كاریه‌كانی هاتنی گه‌شتیار بۆ شاری سلێمانی ده‌ستیپێكردوه له هۆتێل و چێشتخانه‌كان، پێیان وتراوە جوانکاری بۆ شوێنەکانیان بکەن.
باسی له‌وه‌كرد، چاودێری وردی نرخ دەکەن له سه‌رجه‌م هۆتێل و مۆتێله‌كانی سلێمانی و رێگه به قۆرخكاری و زیادكردنی نرخ نادرێت له هیچ شوێنێك.
“هۆتێل و مۆتێل و كابینه گه‌شتیاریه‌كانی سلێمانی توانای گلدانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 25 هه‌زار گه‌شتیاریان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نازانین چه‌ند گه‌شتیار روو له سلێمانی ده‌كات… هەر لە ئێستاوە لە هۆتێلە پێنج ئەستێرە و چوار ئەستێرەکان چەندین ژوور حیجز کراون”، مەحمود تۆفیق وای وت.
كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه و میوانخانه‌كانی سلێمانی پێشبینیدەکات ئەو شوێنانەی کە لە پێنجوێن بەفریان لیدەبارێت، گەشتیاری زیاتر روویان لێبکەن، بۆیە ئامادەکاریان بۆ ئەوەش کردووە.
لە پارێزگای سلێمانیدا 485 هۆتێل و 27 مۆتێل و 18 کابینەی گەشتیاری و 10 گوندی گەشتیاری هەن.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر