ئەنچیلۆتى بڕیار دەدات
لێدانە سزاکان بۆ بێلینگهام دابنێن
964+
سۆما حەکیم زادە
دواى بەردەوامى لەدەستدانى لێدانە سزاکان، ئەنچیلۆتى بیر لەوەدەکاتەوە ئەرکەکە بە بێلینگهام بسپێرێت.
دواین سێ لێدانى سزاى ریاڵ مەدرید هەریەک لە رۆدریگۆ و خۆسیلۆ و مۆدریچ ئەنجامیانداوە، بەڵام سەرجەمیان فەوتێنراون و گۆڵیان لێ بەرهەمنەهێرنراوە.
بەپێى هەواڵى رۆژنامەکان، لەئێستادا کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى سپى پۆشەکان، بیر لەوە دەکاتەوە بەشێوەیەکى جێگیر ئەرکى لێدانە سزاکان بە بێلینگهام بسپێرێت.
لەم وەرزەدا، ئەسمەرە ئینگلیزییەکە 16 گۆڵى لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکانەوە بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکردووە و توانیویەتى کەسایەتى خۆى وەک ئەستێرەى یەکەمى تیپەکە پیشانبدات، هەربۆیە کارلیتۆ بیر لەوە دەکاتەوە بەشێوەیەکى فەرمى، لێدانە سزاکانیشى پێ بسپێرێت.