باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا - فۆتۆ: ئاژانسەکان
خەڵکی دیکەش گیراون
بكه‌رانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا راده‌ستی یاسا كران
964+
فەرهاد حەسەن
حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه هێرشیان كردبووه سه‌ر باڵيۆرزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند شوێنێكی دیكه و راده‌ستی یاسایان كردوون .
رۆژى 7.12.2023 هێرش كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و باره‌گاى ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانى و هه‌ندێك باڵه‌خانه‌ى دیكه، حكومه‌تى عێراقیش وتى “ئه‌وه ده‌ستدرێژى بوو بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و سیاده‌كه‌ى به گشتى”.
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژى سه‌رۆكى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، بڵاویكرده‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به فه‌رمانى راسته‌وخۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان له‌و رووداوانه كرد، تا گه‌یشتنه سه‌ره‌داوى رووداوه‌كه و بكه‌رانى ئه‌و رووداوانه‌یان ئاشكرا كرد و راده‌ستى یاسایان كردن.
وتیشی، “ئه‌وانه‌ى هاوكاری لۆجستى ئه‌و تاوانبارانه‌یان كردبوو، ئه‌وانیش راده‌ستى یاسا كران”.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه ناكرێت بێده‌نگی له‌و جۆره ده‌ستدرێژیكردنانه بكرێت، كه ئاسایشی عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.