به زستانیش گه‌شه ده‌كات
هه‌نجیره زه‌رده‌كه‌ى قادراوا گوێ به گه‌رما و سه‌رما نادات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌نجیره زه‌رده‌كانى گوندى قادراوا، به‌هۆى به‌هێزی توخمه‌كه‌یه‌وه له وه‌رزى زستانیشدا گه‌شه ده‌كات، خاوه‌ن باخێكیش ده‌ڵێت سه‌رما هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروست ناكات.
گوندى قادراواى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر له سنوورى پشده‌ر یه‌كێك له ناوچه كوێستانییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانه له نزیك بنارى قه‌ندیل و له وه‌رزى زستاناندا پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌ى له دۆخى ئاسایی‌دا دێته نزیكى ژێر پله‌ى سفرى سیلیزى.
هاوڵاتییه‌كی ئه‌م گونده چووه‌ته له ناو باخێكی هه‌نجیر پارچه ڤیدیۆیه‌كى تۆمار كردووه و دیمه‌نى به‌رهه‌مى ئه‌و هه‌نجیرانه پیشان ده‌دات، كه تا ئێستاش به داره‌كانیانه‌وه ماون و ده‌شڵێت، سه‌رماش بێت به‌رهه‌مه‌كه‌ى هه‌ر ده‌مێنێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كى هه‌نجیر ئه‌وه‌یه، كه له گه‌رمترین رۆژى هاوین، كه به رۆژى گه‌شه‌ى هه‌نجیر به‌ناوبانگه، پێده‌گات و تا وه‌رزى هاوینیش به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌و هه‌نجیره هه‌ر له گه‌شا‌نه‌وه‌دا ده‌بێت .
ئه‌م هاوڵاتییه هه‌نجیرێك لێده‌كاته‌وه و به‌په‌نجه‌كانى ده‌قڵیشێنیت، ده‌بیندرێت كه سه‌رماى زستان نه‌یتوانیوه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ى ئه‌و هه‌نجیره دروست بكات.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بیندرێت به‌شێكى زۆرى ئه‌و هه‌نجیرانه‌ش هێشتا به‌داره‌كانیه‌وه‌ن و ماون پێبگه‌ن.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه خه‌ڵكی له خۆیانه‌وه ده‌چنه نه‌مامگه‌كان و شه‌تڵى هه‌نجیر ده‌كڕن بێ ئه‌وه‌ى بزانێت ئه‌و شه‌تڵه له كوێوه هاتووه و تا چه‌ند به‌رگه‌ى كه‌شوهه‌واى كوردستان ده‌گرێت و رێنماییان ده‌كات ئه‌گه‌ر ویستیان نه‌مام و بكڕن با نه‌مامه‌كانى قادراوا بكڕن، به‌هێزن و به‌رگه ده‌گرن به‌تایبه‌تیش هه‌نجیره زه‌رده‌كه‌ى.