ئاوى كه‌ركوكیش قسه‌ى خۆی هه‌یه‌

له‌ پردێ پێوه‌رێك بۆ ئاوى ماڵان به‌ستراوه‌ هه‌واش ده‌خوێنێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناحیه‌ى پردێی سه‌ر به‌ كه‌ركوك، پێوه‌رى ئاو بۆ ماڵان به‌ستراوه‌، به‌ڵام هه‌روه‌ك له‌چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كار به‌ مزه‌خه‌كه‌ ده‌كرێت، پێوه‌ره‌كه‌ (هه‌وا)ش ده‌خوێنێته‌وه.

له‌ سۆشیاڵ میدیاكانى ناحیه‌ى پردێ چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بووه‌ته‌ بابه‌تى رۆژ و به‌شێك له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌ شێوه‌ى گاڵته‌ئامێز باسی ده‌كه‌ن.

964 بۆ راستى و دروستى ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ میدحه‌ت نیعمەت به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌ى ئاوى پردێ كرد، ئه‌و پشتڕاستى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌و پێوه‌ره‌ نوێیه‌دا هه‌یه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو بۆ ماڵان به‌ستراوه‌.

وتیشی “پێوه‌ره‌كان له‌رێگه‌ى تیمی كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى ئاوى كه‌ركو‌كه‌وه‌ نێردرابوون”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان دواى پێزانینیان به‌م حاڵه‌ته‌ ئاوى كه‌ركوكیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌”.

لایخۆشییه‌وه‌ هیشام ئیبراهیم زه‌نگه‌نه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاوى كه‌ركوك به‌ 964ـى راگه‌یاند، راسته‌ ئه‌م جۆره‌ پێوه‌ره‌ له‌سه‌ره‌تادا هه‌واش ده‌خوێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا چاره‌سه‌ریان كردووه‌.

وتیشی “له‌رێگه‌ى به‌ستنى ئامێرێكى ده‌ركردنى هه‌وا (ته‌نفیس) له‌ تۆڕه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى ئاو ئه‌م كێشه‌یه‌مان له‌ناو كه‌كوك چاره‌سه‌ر كردووه‌ و له‌ته‌واوى شوێنه‌كانى دیكه‌ش داده‌ندرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌وایه‌ى ئێستا له‌و مزه‌خانه‌ ده‌یخوێنێته‌وه‌، خوێندنه‌وه‌كه‌ى  زۆر كه‌مه‌ و ناگاته‌ یه‌ك (یه‌كه‌) له‌كاتێكدا نرخى 100 مه‌تر موكه‌عه‌بى ئاو كه‌ ماڵان به‌كارى ده‌هێنن، ته‌نیا 100 دیناره‌.

روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ پێوه‌ره‌ له‌ناو سه‌نته‌رى كه‌ركوك به‌ته‌واوى به‌ستراوه‌ و ئێستاش له‌ قه‌زا و ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك كارى به‌ستانى ده‌كرێت، به‌گشتیش 90% كاره‌كانى به‌ستانى ئه‌م پێوه‌ره‌ ته‌واوكراوه‌.

زۆربه‌ى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانى ناحیه‌ى پردێ شكاون و س...

زۆربه‌ى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانى ناحیه‌ى پردێ شكاون و سه‌ریان واڵایه‌