بەرمیلی بە 104 هەزار دینارە

خەڵکی سەیدسادق دووەم بەرمیل نەوت وەردەگرن

ژووری هەواڵ

لە سنوری قەزای سەیدسادق، هەموو هاوڵاتیان ئاگادار کراون کە هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی نەوت و هەر خێزانێک دووەم بەرمیلی پێدەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.12.2023، تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی سەید سادق بە 964ـی راگەیاند، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو نەوتەکە دەگاتە گوندەکان و دواتریش خێزانەکانی سەنتەری شار وەریدەگرن.

“ئەم نەوتە لەو جۆرەیە کە بەهاکەی 104 هەزار دینارە بۆ هەر بەرمیلێک”، تەها ئەحمەد وای وت.

هەر خێزانێک بڕی 200 لیتری پێدەدرێت و دەبێت پسوڵەیان پێبێت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، زیاتر لە 175 ملیۆن لیتریان نەوتیان بەسەر زیاتر لە 876 هەزار خێزاندا دابەشکردووە.