دیمهنێكی ناوهندی ئیدارهى سۆران..... فۆتۆ: 964+
بەڵێندەرەکان سەردان بکەن
سێ مانگی دیکە سۆران یەک کۆمەڵ پرۆژەی بۆ دەکرێت
ئاکام غەفور-سۆران
سۆران پرۆژەی چاکی بۆ دەرچووە، 30 گوندی ئەو دەوروبەرە رێگایان بۆ دەکرێت، بە بەڵێندەرەکانیش وتراوە کێ دەیەوێت ئەو رێگاوبانە دروست بکات، با بێت تەندەر وەربگرێت.
ئەو پرۆژانەی بڕیاریان لێدراوە 10 پرۆژەن، هەموویان لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردن دروست دەکرێن.
خوسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت ”پڕۆژەکان لە ساڵی 2024 ئەنجام دەدرێن، لە ئێستاوە بەڵێندەرەکان دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەری پرۆژەکان، لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو پرۆژەکان دەچنە بواری جێبەجێکردن”.
پڕۆژەکان پێکدێن لە رێگای رەشدور، قەسرێ، بازگەی قەسرێ لە ناحیەی قەسرێ، چاکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای هاملتۆن سۆران-چۆمان، چاکردنی رێگای گوندەکانی ناوپردان، خۆشکان، ئێنێ، چاککردنی رێگای گەلی ئەشکەفتە لە ناحیەی گۆڕەتو لە سنوری قەزای مێرگەسۆر، چاککردنی رێگای هەوێلان، سێڕیانی مجێسەر لە سنوری قەزای سیدەکان، چاکردنی رێگای کەمەربەندی سۆران لە کاولۆکان بۆ جوندیان، چاککردن و قیرتاوکردنی رێگای خەلیفان بالیسان، چاککردن و قیرتاوکردنی رێگای گوندی رۆست، گرتک، سەری مارساوا، شلان، ناورەبین، چاککردن و قیرتاوکردنی رێگای دۆلی مەلەکان لە قەزای خەلیفان، چاککردنی رێگای گوندی پیرسوان لە سنوری قەزای رواندز.