زۆربەیان لە سلێمانین
پۆلیسی هەرێم بەدوای 1422 داواکراودا دەگەڕێت
964+
شیراز عەبدوڵا
لە هەرێمی کوردستان هەزار 422 داواکراو کە فەرمانی دەستگیر کردنیان هەیە، تا ئێستا بە ئازادی دەسووڕێنەوە و دەستگیر نەکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023، لیوا تارق ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه و ده‌ستگیر نه‌كراون، تا ساڵی 2021، پێنج هەزار و 920 کەس بووە، ئێستا بووە بە هەزار و 422 کەس.
زۆربەی ئەو داواکراوانە لە پارێزگای سلێمانین و بەم جۆرە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەش بوون: پارێزگای هه‌ولێر (582 تۆمه‌تبار)، پارێزگای سلێمانی (661) تۆمه‌تبار، پارێزگای دهۆك (13)، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه (13) تۆمه‌تبار، ئیدارەی سۆران (50) تۆمه‌تبار، ئیدارەی گه‌رمیان (43) تۆمه‌تبار، ئیدارەی راپه‌ڕین (47) تۆمه‌تبار، زاخۆ (9) تۆمه‌تبار، ئاکرێ (4) تۆمه‌تبار.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم داوای لە ئەندامانی ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنی باڵای هاوبه‌ش کرد، “به‌دواداچوون بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنی لاوه‌كی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه ماون”.
پێشتر لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ هەزار و 659 کەس دەرکرد، کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و زۆربەیان پێشتر فەرمانبەری حکومەت بوون.