فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
گەشتەکان وەک خۆی دەڕوا
ده‌نگێكی به‌هێز له نزیكی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بیسترا
ژووری هەواڵ
دانیشتوویه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، وه‌ك شایه‌تحاڵێك به 964ی وت، كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگێكی به‌رزی له شێوه‌ی ته‌قینه‌وه له نزیك كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان و له نزیكی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بیستووه.
وتیشی، هێلیكۆپته‌ر به ئاسمانی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه و كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیراندا ده‌سووڕێنه‌وه.
964 هێشتا سەرچاوەی فەرمی بۆ ئەو زانیارییانە دەست نەکەوتووە و هەوڵ دەدات پەیدای بکات.
بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەیە و تا ئێستا چەند جارێک هێرشی کراوەتەسەر.
5:35
964 هه‌وڵی زۆردا په‌یوه‌ندی به لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر بكات، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
هاوكات به پێی زانیارییه‌كانی سایتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، هیچ گه‌شتێك رانه‌گیراوه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه.