لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچوو

964+

كاروان سالحى – كه ركوك

له‌ كه‌ركوك دادگاى تاوان بڕیاری له‌سێداره‌دانى بۆ سێ تۆمه‌تبار ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ 11.12.2023 ده‌رچووه‌ و تایبه‌ت بووه‌ به‌ دوو دۆسییه‌ى جیاواز.
یه‌كه‌میان تایبه‌ت بوو به‌ کوشتنی گەنجێک لە مانگی ئازاری ئەمساڵ لە گەڕەکی رەحیماوە لەلایەن دوو هاورێی خۆیەوه‌.
دووه‌میشیان کوشتنی شۆفێرێک لەسەر پردی ناحیەی لەیلان، لەلایەن دوو براوە، پاش دزینی ئۆتۆبێلەکەی.
پارێزەر ئەحمەد محەمەد لە دادگای تاوانى كه‌ركوك بە 964ـی وت “بڕیاری لەسێدارەدان بۆ دۆسییه‌ى یه‌كه‌م بۆ دۆسییه‌ى دووه‌میش دادوەر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ یەکێکیان دەرکرد و لەگەڵ بڕیاری زیندانی تاهەتایی بۆ ئەوەی دیکەیان.
وتیشی “لە چەند رۆژی داهاتوو رەوانەی زیندانی ئەلحوت دەکرێن لە پارێزگای زیقار”.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر