شاره‌وانى رواندز بۆ رێگرى كردن له‌ زێده‌ڕۆیی دوو رێگاى به‌رووى خه‌ڵكدا داخستووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ شاره‌وانى رواندز دوو رێگاى له‌ ناوه‌ندى قه‌زاكه‌ داخستووه‌، خه‌ڵكی داواكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن، به‌ڵام شاره‌وانیش ده‌ڵێت بۆ رێگرى كردنه‌ له‌ زێده‌ڕۆیی.

دوو رێگاكه‌ كه‌وتوونه‌ته‌‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی بانه‌زێوك و كانى له‌و‌ قه‌زایه‌.

هاوڵاتیان ده‌ڵێن، داخستنى ئه‌و رێگایانه‌ هاتووچۆی بۆ قوتابیان و خه‌ڵك ئه‌سته‌م كردووه.

964 ئه‌و پرسه‌ى گه‌یاندنه‌ چیایی محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی رواندز، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هاتووچۆی پیاده به‌و رێگایانه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام هاتووچۆی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

وتیشی “داخستنى رێگاكان بۆ رێگه‌گرتنه‌ له‌ كارى زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی حكومه‌ت، كه‌ له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجامدراوه‌”.

سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو رێگا‌یه‌ بكه‌نه‌وه‌،‌ زێده‌ڕۆییه‌كان زیاتر ده‌بن، ده‌شڵێت ” وه‌ك پێویست پۆلیسمان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ دایان بنێین بۆیه‌ داخستنى رێگاكان چاره‌سه‌رێكی باشه‌”.

به‌شێك له‌ پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى رواندز روویا...

به‌شێك له‌ پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى رواندز روویان له‌ زه‌ره‌ر كردووه‌