کەلوپەلەکان چین؟
كشتوكاڵی هەولێر پەین و كەلوپەل بەخۆرایی دەداتە جوتیاران
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
کشتوکالی هەولێر هه‌ندێك ئامێر و كه‌لوپه‌ل و په‌ین بێ به‌رامبه‌ر ده‌داته جوتیارانى سنووره‌كه‌ى و بە هەماهەنگی رێکخراوی WHH ئه‌ڵمانى ئه‌نجامى ده‌دات.
کەلوپەله کشتوکاڵییه‌كان بریتین له عه‌ره‌بانە، قازمە، خاکەناس، سندوقى فریاگوزارییه پزیشكییه‌كان و پەینی کیمیایی و تۆوه‌كانى وه‌ك تەماتە، بیبەر، باینجان، خه‌یار و ئامێری ئاودانی دلۆپاندن.
هێمن سەید موراد بەرێوبەری كشتوكاڵی هەولێر به 964ـی وت، ئەو هەڵمەتە بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 130 جوتیار سوودمەندبوونه.
وتیشی “جوتیاره سوودمه‌ندبووه‌كان لە سنوری قەزای قوشتەپە و ناحیەی شەمامكن”.
دووپاتیكرده‌وه، تا هەماهەنگیەكە له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه بەردەوام بێت، ئه‌وانیش جوتیاران زیاتر سوودمەندى پێدانى ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ئامێرانه ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن