بەردەوام دەبێت

لەم شەوەوە باران بارین دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

لە ئێوارەى ئەمڕۆوە ئاسمانى هەرێم بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و لە شەوەوە باران بارین دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، لە شەوەوە نمەباران لە پارێزگاى دهۆک دەستپێدەکات و دواتر درێژ دەبێتەوە بۆسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم، لەگەڵیدا پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

سبەینێ سێشەممە، باران بارین سەرتاسەرى دەبێت و لە رۆژدا لە هەولێر دەبارێت و لە کاتەکانى درەنگانێکى ئێوارەوە سلێمانى و هەڵەبجەش دەگرێتەوە، بەڵام رێژەکە لە گەرمیان و کەرکوک کەمترە و تەنیا بەشێوەى نمە باران دەبارێت.

باران بارینەکە لە کاتێکدایە کە مەترسى پەڵە لەسەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان کۆتایى هاتووە و زۆربەى زەوییەکان بە گەنم و جۆ، لەلایەن جوتیارانەوە چێنراون، ئەمەش بەپێی سۆراغێکی 964

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى