گردبوونەتەوە
جوتیارانی ناحیەی بنگرد دەڵێن تەنیا ناوی ئێمە لە پلانی کشتوکاڵی ئەمساڵ نەنوسراوە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
جوتیارانی ناحیەی بنگرد لەبەردەم بەشی کشتوکاڵی ناحیەکە کۆبوونەتەوە و داوا دەکەن گرفتەکەیان چارەسەر بکرێت، ئەوان دەڵێن، چەند رۆژێکی کەم ماوە پلانی کشتوکاڵی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت و تا ئێستا ناومان نەخراوەتە پلانی ئەمساڵ.
ئەو جوتیارانە ئەوەش دەڵێن، ئەم بڕیارە تەنیا بۆ جوتیارانی ناحیەی بنگردە و لە هیچ شوێنێکی دیکە جێبەجێنەکراوە.