یانەی بارسێلۆنا. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
هۆکار چییە؟
ئه‌مشه‌و هانده‌رانی ریال حه‌زده‌كه‌ن بارسێلۆنا بیباته‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مشه‌و بۆ یه‌كه‌مجار هانده‌رانی ریال مه‌درید حه‌زده‌كه‌ن یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، كاتێك له یارییه‌كی گرنگی خولی ئیسپانیا، له یاریی دێربیی كه‌ته‌لۆنیا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی جیرۆنا یاریی ده‌كات.
چاوه‌كان هه‌موو له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا و جیرۆنایه له یاریگه‌ی بارسێلۆنا، كه كاتژمێر 11:00 له گه‌ڕی 16 ده‌ستپێده‌كات، چونكه جیرۆنا ئه‌م وه‌رزه ئه‌سپی ره‌شی خولی ئیسپانیایه و ئێستا له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه به شێوه‌یه‌كی كاتی به 38 خاڵ و یه‌ك خاڵ له دوای ریال مه‌دریدی پێشه‌نگه، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و بیباته‌وه، پله‌ی یه‌كه‌م له ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت.
بارسێلۆنا له پله‌ی سێیه‌مه به 34 خاڵ، بردنه‌وه‌شی له یارییه‌كه‌دا خزمه‌ت به خۆی و به یانه‌ی ریال مه‌دریدیش ده‌كات، بۆیه هانده‌رانی ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و حه‌زده‌كه‌ن بارسێلۆنای ركابه‌ری مێژوویی یانه‌كه‌یان بیباته‌وه.