پاشماوەی هێرشەکە وەکخۆی ماوەتەوە

دۆسیەی ئەمنی فرۆکەخانەی عەربەت درا بە پێشمەرگە

964+
ئەحمەد مستەفا

پاش هێرشە موشەکییەکەی سەر فرۆکەخانەی عەربەت، دۆسیەی ئەمنی فرۆکەخانەکە بە پێشمەرگە سپێردرا، تائێستاش لیژنەی لێکۆڵینەوە کارەکانی کۆتایی پێ نەهێناوە.

رۆژی 18.9.2023 فرۆکەخانەی عەربەت بە دوو موشەک لە رێگەی درۆنەوە بۆردومانکرا و تورکیا ناڕاستەوخۆ هێرشەکەی لە ئەستۆگرت، ئەوکات هێزی دژەتیرۆری CTG وتیان، “لە ئەنجامی هێرشەکە، سێ پێشمەرگەمان شەهید بوون و سێ ئەندامی دیکەمان بریندار بوون”.

نزیکەی دوو مانگ و 20 رۆژ بەسەر هێرشەکەدا تێپەڕیوە بەڵام، تائێستا ئاسەوارەکەی وەکخۆی ماوەتەوە، 964 لە رێگەی دوو سەرچاوە زانیویەتی، دۆسیەی ئەمنی فڕۆکەخانەکە لە ئاسایشەوە بۆ پێشمەرگە گواستراوەتەوە، یەکەیەکی پێشمەرگە دەیپارێزن.

لە بارەی ئەو گۆڕانکارییە، ئەندازیاری فڕۆکەوانی نەورۆز عەبدولقادر بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی عەربەت بە 964ی وت، “پێشمەرگە لە بنەڕەتدا ئەرکی پاراستنی فڕۆکەخانەی لە ئەستۆیە”، لەبارەی لیژنەی لێکۆڵینەوە وتی، “کارەکانی بەکۆتا نەهاتووە”.

بەڵام بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی عەربەت، ئەوەی وت، “فڕۆکەخانەکە پێویستی بە پاڵپشتی دارایی و خەرجی بەردەوامە، بۆ ئەوەی لە کارەکانی وەک گەشەپێدان، چالاکی کشتوکاڵی و راهێنانی خوێندکارانی بەردەوام بێت”.

چی لە بارەی فڕۆکەخانەی عەربەتەوە دەزانیت؟

چی لە بارەی فڕۆکەخانەی عەربەتەوە دەزانیت؟

ئەوەی تا ئێستا لەبارەی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەتە...

ئەوەی تا ئێستا لەبارەی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەتەوە دەیزانین