سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ 964

کەمێک پێش ئێستا دڕۆنێک لە سەر کۆمەڵگای سێبیران تەقێندرایەوە

فەرهاد مەلا حەسەن

کەمێک لەمەوبەر دەنگێكی گەورە لە کۆمەڵگەی سێبران بیسترا بەجۆرێک چەند هاوڵاتییەکی کۆمەڵگەی سێبیران وتیان دەرگا و پەنجەری ماڵەکەمان لەگەڵی لەریوە، دەرکەوت درۆنێک بووە و تەقێنراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964 ی راگەیاند، درۆنەکە ئاراستەی بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر بوو، بەڵام پێش گەیشتنی بەو شوێنە تەقێندراوەتەوە.

هاوڵاتیانی دانیشتوی ئەو کۆمەڵگایەش لەهەموولایەکەوە گوێبیستی دەنگی تەقاندنەوەی ئەم درۆنە بوون، تەنانەت یەکێک لەو هاوڵاتیانە بینیویەتی کە سستمی بەرگری نزیک فڕۆکەخانە چۆن درۆنەکەی تەقاندۆتەوە.

بەقسەی خەڵکی ئەم کۆمەڵگەیە، هەر ئەمڕۆ سێ جار دەنگی گەورە لە ئاسمانی کۆمەڵگەکەیان بیستراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کەمێک لەمەوبەر لە کونسوڵخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هاوکات ئەنجومەنی ئاسایش حکومەتی عێراق بە بەرپرسیار دەزانێت لە هەبوون و دووبارە بوونەوەی ئەو هێرشانە.