ماتۆڕسکیلێک تەقەی لێکردووە
تەقە لە سەرۆکی حزبێکی عێراقی کرا و کوژرا
964+
ژووری هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەلتاجیاتی باکوری بەغدا تەقە لە فازڵ مەرسومی سەرۆکی حزبی داعی رەبانی کرا و کوژرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە شوێنی رووداوەکە بڵاوبونەتەوە، ماتۆڕسکیلێک تەقەی لێ کردووە، دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە، هاوکات شۆفیرەکەی لەگەڵیدا کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
پارچەیەک ڤیدیۆ بڵاوکراوەتەوە دیمەنی کوژرانی فازڵ مەرسومی دەردەکەوێت، ئەو ئۆتۆمبێڵەی مەرسومی تیایدا کوژراوە لە جۆری تاهۆیە و شوێنەواری چەندین گوللە دەردەکەون.
فازڵ مەرسومی لەساڵی 1967 لە دیالە لەدایک بووە، لەساڵی 1990 وەک بانگخوازی ئاینی دەرکەوتووە و وەک بانگخوازی ئیمامی رەبانی خۆی دەناساند، ساڵی 2008 حزبی داعی دامەزراند و ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شەقامێکی باکوری شاری بەغدا کوژرا.