له خوارووى عێراق ده‌كرێته پووشی موبه‌ریده
ئه‌سپینداره‌كانی دۆڵی ئالانە پێش کاتی خۆیان بڕانه‌وه
ئاکام غەفور- خەلیفان
ئه‌مساڵ، بەهۆی بەرزبوونه‌وه‌ی نرخەکەی، دار ئه‌سپینداره‌كانى دۆڵی ئالانە زووتر له‌كاتى دیاریكراوى خۆیان بڕانه‌وه، یه‌كێك له داربڕه‌كانیش ده‌ڵێت، بەشی زۆری دارەکە بۆ ناوچەکانی خوارووى عێراق بەڕێدەکرێن.
دارى ئه‌سپیندار ماوه‌ى پێنج تاوه‌کو هەشت ساڵی پێویستە تاوەکو ئامادە دەبێت بۆ بڕین، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ته‌مه‌نى پێنج ساڵى بڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌سپینداری زاخۆیی و کەنەدی لە باوترین جۆرەکانن کە لە ناوچەکە دەچێندرێن.
بەپێی بەدواداچونەکانی 964 ئەمساڵ نرخی جووتێك دار به‌گشتى لە 10 هەزار دینار دەستپێدەکات تاوه‌كو 70 هەزار دینار، جوتێک داری ئه‌سپینداریش لە نێوان 20 بۆ 25 هەزار دینارە.
زیرەک رەجەب، داربڕێکی دۆڵی ئالانەیە بە 964ـی وت، ئەمساڵ خواست لەسەر داری ئه‌سپیندار زۆرترە، ئەمەش وایکردوە خەڵک لە تەمه‌نێکی بچوکتر دارەکانی بفرۆشێت.
وتیشی “داری ئه‌سپیندار تاوه‌كو ئەستورتر بێت پارەی زیاتر دەکات، بەڵام ئەمساڵ ئەوەشی کە باریکە پارەیەکی باشدەکات”.
به قسه‌ى ئه‌و داربڕه، بەشی هەرەزۆری دارەکە بۆ موسڵ و بەغدا دەنێرن لەوێ دەکرێته پوشی موبەریدە، بەشێکیشی دەکرێت بە پوش بۆ ژێر جوجکەی دەواجینه‌كان بەکاری ده‌هێنن.
“لە ناوچەکانی خوارووی عێراق تاوەکو ئێستاش کۆخ دروست دەکرێت لە دار، ئه‌سپینداریش بۆ ئەو کۆخە زۆر گونجاوە بەشێکی بۆ ئەوەبەکاردێت، ئەمە قسەی” محه‌مەد حەسەنى دار فرۆشە.
له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا دارى ئه‌سپیندار له‌به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌چێندرا، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مئاوییه‌وه چاندنى ئه‌م داره به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چوو، به‌ڵام دۆڵی ئالانە، بەهۆی بوونی رووبار رێژه‌یه‌كی زۆرى ئه‌و داره‌ى لێچێندراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن