بە 30 رۆژ تەواو بوو
کارەبای 24 کاتژمێری گەیەندرایە مەڵبەندی تەندروستیی شەهید ئەمجەد
964+
ژووری هەواڵ
لەمەودوا مەڵبەندی تەندروستیی شەهید ئەمجەد حاجی غالی لە ناحیەی سیروان پێویستی بە مۆلیدەی کارەبا نابێت، چونکە وەزارەتی تەندروستی بە پرۆژەیەک کارەبای 24 کاتژمێری بۆ مەڵبەندەکە دابین کردووە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 3.12.2023 پرۆژەی گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ مەڵبەندی تەندروستیی شەهید ئەمجەد کۆتایی هات و لەمەودوا نەخۆشخانەکە رۆژانە 24 کاتژمێر کارەبای بۆ دابین دەکرێت.
پرۆژەکە بە تەندەر بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە و گوژمەکەی 121 ملیۆن و 171 هەزار دینار بوو، د. ئازاد مستەفا دەڵێت، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە جێبەجێ کراوە.
ماوەی تەواوبوونی پرۆژەکە 30 رۆژ بوو، کە بریتیبوو لە دانانی چەندین ستوونی کارەبا و درێژکردنەوە کێبڵ بۆ ناو مەڵبەندی تەندروستیی شەهید ئەمجەد.
“ئەم هەنگاوە دەستپێکی رێگەیەکی پلانداری بەڕێوبەرایەتیمانە بۆ زیاتر گەشەدان بە سێکتەری تەندروستی لە ناحیەکاندا و خزمەتکردنی هاوڵاتیانمانە لە هەردوو بارە لۆجستی و پسپۆڕییە تەندروستییەکانەوە”، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە وای وت.