وەزارەتی دارایی داوای دەکات

لە بارەی کاڵای لەپاکەتنراو و پێچراو داوای روونکردنەوە دەکرێت


ئەحمەد مستەفا

لەسەر داوایەکی وەزارەتی دارایی، سەرۆکایەتی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران، سەرجەم ئەندامانی یەکێتییەکە ئاگادار دەکاتەوە زانیاری پێویست سەبارەت بە لە پاکەتنان و پێچانەوەی بەرهەمە هاوردەکراوەکانیان بۆ بنێرن.

مادەکانی لەپاکەتنان و پێچانەوە (کاغەز، پلاستیك، کانزا و شووشە)ن ئەو مادانەن، کە رۆژانە لەگەڵ کاڵاکاندا دێنە ناو هەرێمی کوردستان.

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی ئەمڕۆ دووشەممە 4.12.2023 دەست 964 کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، “داواکەیان پاڵپشتە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستانی کردووە”.

“داوا لە سەرجەم هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان دەکەین، داوا لە بەرهەمهێنی وڵاتی هەناردە بکەن زانیاری دروستیان بۆ بنێرێت لەسەر بڕی ئەو مادانەی لەپاکەتنان و پێچانەوەی بەرهەمەکانیاندا بەکاردێت”.

یەك مادەیی (وەك : کاڵای چیمەنتۆ کە کراوەتە ناو کیسەی فرەبەرگ) .
دوو مادەیی (ژمارەیەك پاکەتی (کاغەز) کلێنس بە پلاستیك پێچراوەتەوە) .
سێ مادەیی ( ژمارەیەك کاڵای لەقوتوونراو لەسەر سینیەکی کارتۆن بە پلاستیك پێچراوەتەوە) .
چوار مادەیی ( ژمارەیەك کاڵای بوتڵی شوشەی خواردنەوە بە سەری کانزاییەوە لە ناو سندوقێکی کارتۆن دانراون و هەموویان بە پلاستیك پێچراونەتەوە).

لە رێگەی ئەم لینکەوە هاوردەکاران دەتوانن روونکردنەوە لەسەر بەرهەمەکانیان بنێرن: کلیک بکە