بەیانی ئەمڕۆ بووە

رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی پردێ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێ کەوتەوە

ژووری هەواڵ

نزیکەی کاتژمێرێک لەومەبەر لەسەر رێگای هەولێر بۆ پردی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێڵێکی جۆری ئۆدی روویدا و دوو کەس گیانیانلەدەستدا.

وەک لە وێنەکان دەردەکەون بارهەڵگرەکە پرتەقاڵی بارکردووە، لەکاتی تووشبوون بەرووداوەکە وەرگەڕاوە.

رووداوەکە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بووە، سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی پردێ بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەكە دوو كەس گیانیان لەدەستداو كەسێكیس بریندار بووە.

پردی بەدووری 50 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە و رێگای سەرەکی و بەیەکەوە بەستنی نێوان هەولێر و کەرکوک و سلێمانییە.