بەبێ پارەدان

بە یەک کلیک کێشەی رێکلامی سەر ڤیدیۆکانی یوتیوب چارەسەر بکە

964+

موحسن عومەر

رێکلامەکانی سەر ڤیدیۆی یوتیوب لای زۆر کەس بێزارکەرن و دەیانەوێت رێگەیەکی ئاسان بگرنە بەر بۆ نەهێشتنی ئەو رێکلامانە، جگە لەو رێگە باوەی کە پێویستە مانگانە بڕە پارەیەک بدەیتە یوتیوب بۆ لابردنی ئەو رێکلامانە.

رێگەیەکی ئاسان و بێبەرامبەر هەیە، کە دەتوانێت رێکلامەکانی سەر ڤیدیۆی یوتیوب لاببات، ئەویش لە براوزەرسی گۆگڵ کرۆم، تەنیا یەک نوقتە لەپاش com. زیاد بکە لە لینکی یوتیوبەکەدا، واتا .com. بەمشێوەیە و دیسان ریفرێشی پەیجەکە بکە، ئیدی هیچ ریکلامێک لەسەر ڤیدیۆکە نامێنێ.

ئەگەر دەتەوێ بۆ هەموو ڤیدیۆکان بەیەکجاریی کێشەی رێکلامت نەمێنێ، ئەوا ئێکستێنشنی Ad Speedup بەکاربێنە و بۆ هەموو ڤیدیۆکانی یوتیوب خۆی راستەوخۆ رێکلام لادەبات.

خزمەتگوزاری Ad Speedup کار لەسەر میکانیزمێک دەکات کە بریتییە لە خێراکردنەوەی رێکلامەکان و بێدەنگکردنیان، بەجۆرێک رێکلامێکی 30 چرکەیی دەکات بە یەک چرکە و ئەمەش وادەکات تۆ رێکلامەکان نەبینیت و بێ کێشە سەیری ڤیدیۆکانی یوتیوب بکەیت.

فەیسبووک و ئینستاگرام دەبێتە پارە؟

فەیسبووک و ئینستاگرام دەبێتە پارە؟