زۆریان لێ دەکوژن

شەڕی خەڵکی ئەلوەند و بەرازە کێوی تەواو نابێت

+964

ژووری هەواڵ

لە باکووری شاری کەربەلا ناوچەیەک هەیە ئەلوەندی پێدەڵێن، کشتوکاڵی زۆرە، بەڵام بارازە کێوی ناهێڵن خەڵکەکەی سوودی لێ ببینن، بۆیە بۆسەیان بۆ دادەنێنەوە و زۆریان لێ دەکوژن.

دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن، حکومەتی خۆجێی کەربەلا هاوکاریان بوون، چەندین هەڵمەتیان ئەنجامداوە بۆ لەناوبردنی بەرازە کێوییەکان، بەڵام بێ سوود بووە، چونکە بەرازەکان زۆر زوو زیاد دەکەن، ئێستا خەڵکەکە خۆیان تیمێکی راوکردنیان دروستکردووە و راوە بەراز دەکەن.

مونعەم سعودی، گەنجێکی دانیشتووی ئەلوەندە و بە 964وت ”بەرازەکان ناوچە کشتوکاڵییەکانیان شێواندووە، بوونەتە جێگای ترس بۆ منداڵ و ژنان، ئەو کاتانەی کە بەرازەکان دێن بۆ خواردنی بەرهەمەکانمان، کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدەن و هێرشدەکەنە سەر ماڵەکانمان، تەنانەت قاچی براکەمیان شکاندووە” .

خەڵکەکە بە تەلی کارەبا دەوروبەری کێڵگەکانیان گرتووە، ئەوە هەندێ بەرازی گێڕاوەتەوە، بەڵام بەس نییە، ئێستا بە تفەنگ کەوتوونەتە وێزەیان.

مونعەم دەڵێت، ”کاتی هاتنی بەرازەکان دەزانین 40 تا 60 بەرازی کێوی نزیک کاتژمێر 9ی شەو بەرەو ناوچەکەمان دێن، لەو کاتانەدا لە ئامادەباشیدا دەبین چەندین چاڵ و ساترمان دروستکردووە، کە خۆمانی تێدا حەشار دەدەین، بەشێکیشمان دەچینە سەر دارەکان و لەگەڵ هاتنی بەرازەکان دەکەوینە تەقەکردن، تا ئێستا بە دەیان بەرازمان کوشتووە”.

ڤیدیۆ: لە دهۆک بەرازێک لە بیرێک دەرهێنرا

ڤیدیۆ: لە دهۆک بەرازێک لە بیرێک دەرهێنرا