چەوری خواردنی چێشتخانەکانە

چەوری زێرابەکانی شەقامی ئیسکانی داپۆشیووە

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە، تیمەکانیان سەرقاڵی پاکردنەوەی زێرابەکانی شەقامی ئیسکانن، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت “بووەتە یەک پارچە لە چەوری و دەبەی ئاو”.

زەردەشت عەبدولخاڵق سەرسام بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بۆ 964 دەڵێت، بەشی زۆری چێشتخانەکان پاشماوەی رۆنی خواردنەکان دەخەنە ناو زێرابەکانەوە و ئەو پاشماوەیەی هەیە هی دوکان و چێشتخانەکانە، بەشی زۆری کات کە زێرابەکانی شەقامی ئیسکان دەگیرێن هەبوونی رێژەیەکی زۆری چەورییە.

بەوتەی بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رۆژی وا هەیە پاشماوەی خۆراک و پاککردنەوەی زێرابەکان دەگاتە سێ بارهەڵگری شەش تۆنی.

بازاڕی ئیسکان دەکەوێتە چەقی شاری هەولێر، یەکێکە لەو بازاڕانەی شەو و رۆژ ناخەوێت و جمەی دێت، بە خواردنی خێرا و چایخانەکانی بەناوبانگە، لە ساڵانی هەشتا شەقامی سەرەکی گەڕەکی ئیسکان تەنیا چەند دوکانێکی لێبوو، بەڵام ئێستا یەکێکە لە قەرەباڵغترین بازاڕەکانی هەولێر.

لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی تۆنێک زبڵ لە بازاڕی ئیسکان ف...

لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی تۆنێک زبڵ لە بازاڕی ئیسکان فڕێدەدرێت