964 كێشه‌كه‌ى گه‌یانده كاره‌باى سۆران
گوندی لێڕێ به‌ده‌ست نایه‌كسانى پێدانى كاره‌با گرفتاره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتوانى گوندى “لێڕێ”ى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سۆر ده‌ڵێن، نایه‌كسانییه‌كى زۆر له‌دابه‌شكردنى كاره‌باكه‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته گرفتى گه‌وره‌یان و زۆربه‌یان بێبه‌ش دەبن له كاره‌با.
دانیشتوانى ئه‌م گونده له نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، ماوەی سێ ساڵە کێشەی کارەبایان هەیە و زۆرجار داوایان له قەزای مێرگەسۆر کردووە، بەڵام بۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
له‌و نامه‌یه‌دا كه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتووه‌ته ده‌ست 964، دانیشتوانى گونده‌كه باس له نایه‌كسانى له دابه‌شكردنى كاره‌با ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، پێنج محاویلە له گونده‌كه‌یان هەن ،بەڵام دابەشکردنیان نایەکسانە.
محاویلە هەیە 52 ماڵی لەسەرە، هه‌یانه 20 ماڵ و هەشیانە 12 و 10 ماڵى ته‌نانه‌ت محاویله‌ش هه‌یه ته‌نیا یه‌ك ماڵى له‌سه‌ره .
964، كێشه‌ى كاره‌باى ئه‌م گونده‌ى گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سۆران، وه‌فا سه‌ید خان وته‌بێژى كاره‌با دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و نایه‌كسانییه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
وتیشی “شه‌وى رابردوو یه‌كێك له قاتیعه‌كانى كاره‌بای ئه‌م گونده سووتابوو، تیمه‌كانمان سه‌ردانیان كردوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێكی محاویله‌كانى ئه‌م گونده فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره و سوتانى ئه‌م قاتیعه‌ش به‌هۆى ئه‌و فشاره‌وه‌یه.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سۆران دووپاتیكرده‌وه كه به‌زووترین كات تیمه‌كانیان سه‌ردانى ئه‌م گونده ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌رى ئه‌و نایه‌كسانییه‌یان بۆ ده‌كه‌ن كه له كاره‌باكه‌یاندا هه‌یه.