بەرگی پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی - وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
سێرڤەرەکان کوژاونەتەوە
دەركردن و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە كۆیە وەستا
964+
ژووری هەواڵ
نوسینگەی پاسپۆرتی قەزای کۆیە رایگەیاندووە تا ماوەیەکی دیارینەکراو کەس سەردانیان نەکەن و سێرڤەرەکانیان دەکوژێننەوە.
موقەدەم سەرکەوت عوسمان بەڕێوەبەری پاسپۆرتی قەزای کۆیە بە 964ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی سیستمی پاسپۆرت لەجۆری A دەگۆڕێت بۆ سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و گۆڕینی دیزانی بینای پاسپۆرتی کۆیە، بڕیارماندا هەموو سێرڤەرەکان بکوژێنینەوە و هیچ مامەڵەیەک رایی ناکرێت.
بەوتەی موقەدەم سەرکەوت عوسمان تەنانەت پێدانەوەی پاسپۆرتیش لە سبەی شەممەوە دەوەستێت تاوەکو ئەو کاتەی خۆیان ئاگاداری بڵاودەکەنەوە.
ئەوەشی وت، تەواوی ئەوانەی پێشوو مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە تەواو بووە، هەر لەگەڵ کارکردنەوەی سێرڤەرەکان پێدانەوەی پاسپۆرت دەستپێدەکات.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی